پاڵەوانێتی شەترەنجی كراوەی خێرا ئەنجامدرا

پاڵەوانێتی شەترەنجی كراوەی خێرا ئەنجامدرا
بە مەبەستی ئامادەكردنی یاریزانانی شەترەنجی شاری هەولێر بۆپاڵەوانێتیەكانی داهاتوو یانەی وەزرشی شەترەنجی خانزاد بۆ ماوەی یەك رۆژ لە هۆڵی یانەكە پاڵەوانێتێكی خێرای ئەنجامدا.
لە بارەی ئەم پاڵەوانێتیە دیار حەمەساڵح ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی خانزاد بە فایلی وەرزشی گوڵانی راگەیاند و وتی: ئەم پاڵەوانێتیە خێرا بوو 32 یاریزانی شاری هەولێر بەشداریان تێداكردبوو لەسەر هەردوو ئاستی كوڕان و كچان، ئێمەش بەمەبەستی ئامادەكردنی یاریزانان بۆخولەكانی داهاتوو ئەو پاڵەوانێتیە خێرایەمان ئەنجامدا بە سیستەمی ئۆڵ توئۆل دوای ململانێەكی بەهێز ئەرپاك وریا بووە پاڵەوانی خولەكە و یارییەكانیش لەلایەن ناوبژیوانان شوان عوسمان و دیار حەمە و عەلی عەبدوڵڵا بەرێوە چوون.
1-ئەرپاك وریا 6خاڵ
2-ئەحمەد جومعە5خاڵ
3-دیدار محەمەد 5خاڵ
4-سۆران ئازاد 4خاڵ
Top