ئەلێكسیس سانشیز لە دەرگای بەرشلۆنە دەدات

ئەلێكسیس سانشیز لە دەرگای بەرشلۆنە دەدات
یاریزانی هەڵبژاردەی چیلی ئەلێكسیس سانشیز ئەستێرەی یانەی ئۆدینیزی ئیتاڵی دووپاتی كردەوە یاریكردن بۆ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی خەونی سەرجەم یاریزانانی تۆپی پێیە لە سەرتاسەری جیهان، سانشیز كە یەكێكە لە باشترین یاریزانانی خولی ئیتاڵیا و یانەی ئۆدێنیزی ئامانجی سەرجەم یانە گەورەگانی ئەوروپایە كە هەوڵی مۆركردنی بۆندی لەگەڵ دەدەن.
سانشیز لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی سكای ئیتاڵی وتی: یاریكردن بۆ یانەی بەرشلۆنە ئاواتی هەر یاریزانێكە لە سەرتاسەری جیهان، چونكە بەرشلۆنە ئەو یانەیە كە پێشتر مارادۆنا و رۆناڵدۆ یاری بۆ كردووە، ئێستاش ئەو یانەیە كە میسی و زاڤی و ئەنێستا یاری بۆ دەكەن، بۆیە هەر یاریزانێك خەون بە یاریكردن بۆ ئەم یانەیە دەبینێت.
سانشیز كە بەجێگرەوەی رۆناڵدۆ ناسراوە لە درێژەی لێدوانەكەی وتی: لەو كاتەی تیپێك هەبێت وەك بەرشلۆنە سێ یاریزانی پاڵێوراو بن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی زێڕین و خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، ئەوە مانای ئەوەیە كە ئەم تیپە باشترین تیپی تۆپی پێیە لەم سەردەمەدا.
شایانی باسە یاریزان سانشیز گۆڵكەری دووەمی یانەی ئۆدینیزییە لەم وەرزە بە تۆماركردنی 11 گۆڵ لە دوای یاریزان دی ناتالی كە 25 گۆڵی تۆماركردووە.
Top