جۆن تێری.. دێڤید لویز شوێنی من دەگرێتەوە
تێری لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی دەیلی ئەكسپرێس وتی: لویز لە یەكەم رۆژی هاتنی بۆ تیپەكەمان هەمووانی سەرسام كرد، لە یاری یەكەمیدا توانایەكی هونەری بەرزی پێشكەشكرد، هەر یاریزانێكی تازە لە هەر تیپێك پێویستی بە سێ یان چوار هەفتەیە هەیە بۆ راهاتن لە شێوازی یاریكردنی تیپەكە، بەڵام لویز پێویستی بەم كاتە نەبوو هەر لە خولەكی یەكەمدا باشترین ئاستی خۆی پێشكەش كرد.
كاپتنی یانەی چێلسی بەردەوام بوو لە ستایشكردنی هاوڕێكەی لە هێلی بەرگری و وتی: تواناكانی یاریزان لویز و كەسایەتی لەناو یاریگا وای لێدەكات كە شایستە بێت بۆ وەرگرتنی ئەركی كاپتنی تیپەكەمان لە داهاتوودا، لویز یاریزانێكی لاوە و هەردەم هەوڵی فێربوون دەدات بۆ ئەوەی ئاستی هونەری خۆی بەرەو پێش ببات، ئەوەش كارێكی باشە.
جێگەی ئاماژە پێكردنە جۆن تێری تەمەن 30 ساڵ لە وەرزی 2004 وە كاپتنی یانەی چێلسییە، یەكێكە لە سەركەوتووترین كاپتنەكانی یانەی ناوبراو لە مێژوودا دوای ئەوەی سێ جار قەڵغانی خولی ئینگلتەرا و سێ جار جامی ئینگلتەرای بەرز كردۆتەوە.