ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر فیستیڤاڵێكی ساڵانەی بە بۆنەی یادەكانی ئادار و نەورۆز ئەنجامدا، ئەم فیستیڤاڵە خۆی لە یارییەكانی تۆپی پێ بۆ بەچكەشێران و جمناستیك و تایكواندۆ و تێنسی سەر زەوی و چەندین چالاكی تر گرتبووەوە، لە هۆڵی زەرد كۆتایی بەم فیستیڤاڵە هات دوای ئەوەی یاری كۆتایی بۆ تۆپی پێ لەنێوان هەردوو تیپی بەچكەشێرانی هەولێر و قوتابخانەی ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر ئەنجام درا، لەم یارییە بەچكەشێرانی هەولێر توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێك لە قوتابخانەی ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر بباتەوە، هەر لە چوارچێوەی یاریی كۆتاییدا چەندین نمایشی تایكواندۆ و جمناستیك پێشكەش بە ئامادەبوون كران، دواتر خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەش كرا.
لە خولی تۆپی پێی 12 تیپ بەشداریان كرد لە سنووری پارێزگای هەولێر.