یانەكانی كوردستان توانیان خۆیان بگەیەننە چوار گۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتی پایسكلسواری عێراق

یانەكانی كوردستان توانیان خۆیان بگەیەننە چوار گۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتی پایسكلسواری عێراق
هەفتەی رابردوو لە شاری دهۆك كۆتایی بە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی پایسكلسواری عێراق لەسەر ئاستی كوڕان و كچان هات، كە بۆ پێشكەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان بوو، لەم پالەوانێتیە زۆربەی یانەكانی كوردستان توانیان خۆیان بگەیەننە چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتی عێراق، ئەنجامی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی پێشكەوتووان
1- یانەی دغارە، 2- یانەی هەولێر، 3- یانەی سەناعە، 4- یانەی كارەبا.
لەسەر ئاستی تاكی گشتی بۆ پێشكەوتووان
1- عەلی سادق یانەی دغارە، 2- سەعد عەلی یانەی دغارە، 3- یاریزان ئەحمەد موهند یانەی كارەبا، 4- ئامانج شێرزاد یانەی هەولێر.
لەسەر ئاستی لاوان
1- یانەی سۆلاڤ، 2- یانەی هەولێر، 3- یانەی برایەتی، 4- یانەی سەناعە.
لەسەر ئاستی تاكی گشتی بۆ لاوان
1- ئەیاد محەمەد یانەی سۆلاڤ، 2- دلۆڤان كۆسرەت یانەی هەولێر، 3- ئاری یونس یانەی برایەتی، 4- كۆنگرە یوسف یانەی هەولێر.
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان
1- یانەی نەورۆز، 2- یانەی برایەتی، 3- یانەی سۆلاڤ، 4- یانەی هەولێر.
لەسەر ئاستی تاكی گشتی بۆ تازەپێگەیشتووان
1- ئەبو بەكر سدیق یانەی برایەتی، 2- زانا محەمەد یانەی برایەتی، 3- ئاسۆ ئیبراهیم یانەی نەورۆز، 4- هۆنار عەبدولستار یانەی برایەتی، 5- زیرەك جوتیار یانەی هەولێر.
لەسەر ئاستی كچان ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو.
1- یانەی برایەتی، 2- یانەی نەورۆز، 3- یانەی عفك، 4- یانەی فەتات بەغداد.
Top