لە جامی یەكێتی ئاسیا یانەی دهۆك ڕووبەروی یانەی فەیسەلی دەبێتەوە
لە درێژەی یارییەكانی جامی یەكێتی ئاسیا بریارە سبەی سێ شەمە یانەی دهۆك لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی فەیسەلی ببێتەوە .
لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی خولی جامی یەكێتی ئاسیا،یانەی دهۆكی یەكەمی كۆمەلەكەی ڕووبەرووی یانەی فەیسلی ئوردنی ببێتەوە لەسەر یاریگای یانەی فەیسەلی،لەم یاریشدا یانەی دهۆك پێویستی بەسەركەوتن ویەكسان بوون هەیە بۆئەوەی سەركەوێت،بۆقۆناغی شانزە،بۆیە یانەی دهۆك بۆئەو یارییە ئامادەكاری باشی كردوە بۆئەوەی بتوانێ خۆی بگەێنێتە قۆناغەكنی داهاتوو،هەر چی یانەی فەیسەلیشە كۆی خاڵەكانی 10خاڵە وەك یانەی دهۆك هەمان ئامانجی سەركەوتنی هەیەوەكو یانەی دهۆك بۆیە پیشبینی دەكرێت یارییەكی خۆش بێت .