لە خولی بژاردەی عێراقی زاخۆ لە سامەرای بردەوە

لە خولی بژاردەی عێراقی زاخۆ لە سامەرای بردەوە
گوڵان:كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی،یانەی زاخۆ لە یانەی سامەرای بردەوە .
لە درێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای یانەی سامەرا ڕووبەرووی یانەی سامەرا بووە،لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ سوربوون لەسەر سەركەوتن لەم یارییە بۆیە چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەر گۆڵی یەكتری لەم ناوەشدا یانەی زاخۆ بەسەر كردایەتی باسم قاسمی ڕاهێنەر توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ بباتەوە گۆڵەكانی زاخۆ ئەمیر سەباح هەردوو گۆڵی تۆماركرد،بەم ئەنجامەش یانەی زاخۆ كۆی خاڵەكانی بۆ41خاڵ بەرز كردوە كۆی خاڵەكانی وەكو یانەی هەولێر لێكرد.
Top