بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردەفیستیڤاڵی وەرزشی پەروەردەی بەردەڕەش بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردەفیستیڤاڵی وەرزشی پەروەردەی بەردەڕەش بەڕێوەچوو
گوڵان:عیسا بۆتانی
لەژێر چاودێری مازن محەمەد سەعید قایمقامی قەزای بەردەڕەش و بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان و دكتۆر مستەفا گۆران نوێنەری حكومەتی هەرێم لە وەڵاتی نەمسا و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دهۆك و شاندی بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزشی و دیدەوانی لە پەروەردەی گشتی دهۆك و ژمارەیێكی زۆری سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایان و قوتابیان بەشی وەرزشی و دیدەوانی پەروەردەی بەردەڕەش چوارەم فیستیڤاڵی وەرزشی گۆڕەپان و مەیدانی بۆ قوتابخانەكانی هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی كوڕان و كچانی سنووری پەروەردەكەی بەڕێوەبرد كە تێیدا چەندین بزاڤی وەرزشی و پێشبڕكێ و چالاكی ئەنجام دران و لەلایەن لێژنەیێكەوە ئاستی گرووپی قوتابخانەكان لە فیستیڤاڵەكەدا هەڵسەنگێندرا كە ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو:
لەسەر ئاستی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانەكانی كوڕان لە پۆلی (1 – 6)، قوتابخانەی ئەیلوول توانی (49) خاڵ بەدەست بێنێت و پلەی یەكەمی بەدەست هێنا و قوتابخانەی (كوردستان) و (كەونەباك) یش بە (33) خاڵ و (259) خاڵ توانیان پلەی دووەم و سێیەم بەدەست بێنن و لەسەر ئاستی قۆناغی بنەڕەتی كوڕان قوتابی (ئەحمەد مستەفا) لە قوتابخانەی ئەیللول بووە قارەمانی گۆڕەپان و مەیدان بە كۆكردنەوەی (21) خاڵ.
هەروەها لە قۆناغی بنەڕەتی كچان لە پۆلی (1 – 6 ) قوتابخانەی (گولان) بە (35) خاڵ بووە كەم و هەردوو قوتابخانەی (بەردەڕەشی كچان) و (شیوەڕە) هەر یەكەو (31) خاڵ و (22) خاڵیان بەدەست هێنا و قوتابی نورا عەبدولسەلام لە قوتابخانەی بەردەڕشی كچان بە كۆكردنەوەی (15) خاڵ بووە قارەمانی گۆڕەپان و مەیدان.
لەسەر ئاستی پۆلەكانی (7، 8، 9) ی بنەڕەتی قوتابخانەی (گۆران بە 78خاڵ و خێلەكی بە بە 33 خاڵ و پیرچاوش بە 30 خاڵ پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا و قوتابی (وەلید عەلی حەمۆ) لە قوتابخانەی گۆران بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ بووە قارەمانی گۆڕەپان و مەیدان.
بۆ پۆلەكانی (12،11،10،9،8،7) ی ئامادەییەكانی كچان، قوتابخانەكانی (ئامادەیی بەردەڕەش، راپەڕین، ئاڤێستا) بە كۆكردنەوەی (69، 38، 28) خاڵ بوونە یەكەم و دووەم و سێیەم و قوتابی (سەیران كامیران لە ئامادەیی بەردەڕەش) بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ بووە قارەمانی گۆڕەپان و مەیدان.
هەروەها لە پۆلەكانی ئامادەیی كوران لە پۆلی (11- 12)، قوتابخانەی ئۆمەر سێنان بە (82) خاڵ پلەی یەكەم و ئامادەیی بەردەڕەش بە (54) خاڵ و ئامادەیی جوتیار بە (43) خاڵ پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا و قوتابی (دلشاد بەشیر) لە قوتابخانەی ئامادەیی جوتیاری كوڕان (17) خاڵی كۆكردەوە و بووە قارەمانی گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستەكەی.
Top