هاوینەهەواری پیرمام-كارزان كانەبیلە میانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە هاوینە هەواری پیرمام هەردوو یانەی ئارارات وسلێمانی بە گۆلێك یەكسان بوون.لە یانی یارییەكانی هەفتەی 26ی دواین هەفتەی یارییەكانی خولەكە،لەسەر یاریگای یانەی ئارارات لە پیرمام هەردوو یانەی ئارارات وسلێمانی بەیەك گەیشتن،لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەكتری لەم ناوەشدا لە خولەكی 37ی یارییەكە یاریزان كامەران عەلی توانی تاكە گۆڵی یانەی سلێمانی بە شێوەیەكی جوان تۆماربكات،ئەم گێمەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات .لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی ئارارات بەهێرشبردن دەستیان بە یاری كردو لەم ناوەشدا چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یانەی سلێمانی میوان،لە خولەكی 57یاریزان عەلی عەزیز بە لێدانێكی جوان گۆڵی یەكسان بوونی تۆماركرد،دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی یانەی ئارارات هەوڵی زۆریان دا بۆتۆماركردنی گۆڵی زیاتر بەڵام گشت هەولەكانیان بێ سود بوو،یارییەكەش بەم ئەنجامە بە فیكەی ناوبژیوانی یارییەكە نەوزادساڵح كۆتایی هات وهەردوو یانەش بە خالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە . یانەی هەندرێنیش لەسەر یاریگای بروسك لە یانەی خاوەن یاریگای بردەوە بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ بووە پاڵەوانی خولەكە ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.بروسك –هەندرێن(0-2)هەولێر-نەورۆز(1-2)دهۆك-كەركوك(2-1)سیروانی نوێ-پێشمەرگەی هەولێر(0-0)پێرس-سەورە(3-1)زاخۆ-پێشمەرگەی سلێمانی(0-1)ئارارات-سلێمانی(1-1)ریزبەندی یانەكان1-هەندرێن51 2- هەولێر 403- پێشمەرگەی هەولێر45خاڵ