یاری كۆتایی جامی كوردستان بەهۆی شەڕو ئاژاوە تەواو نەكرا

یاری كۆتایی جامی كوردستان بەهۆی شەڕو ئاژاوە تەواو نەكرا
گوڵان:كارزان كانەبی
بریار بوو رۆژی چوارشەمە یاری كۆتایی جامی كوردستان لەنێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و زاخۆ كۆتایی پێ بهاتیایە،بەڵام بەهۆی شەڕو ئاژاوە یارییەكە تەواو نەكرا.
رۆژی چوارشەمەی رابردوو لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی وەرزشی و ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی یاری كۆتایی لە نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی وزاخۆ لە كات ژمێر 30-2پاش نیوەرۆ دەستی پێ كرد.لەگەڵ دەست پێكردنی یارییەكە هاندەرانی یانەی زاخۆ كە رێژەیەكی زۆر ئامادەی یارییەكەی ببون بە ئاڵای یانەكەیان پشتگیریان لە یانەكەیان دەكرد.بەڵام دوای تێپەر بوونی 19خولەك بەسەر كاتی یارییەكە هەردی نورەدین بەلێدانێكی جوان وبەهێز یانەی پێشمەرگەی بە گۆلێك پێشخست .بەڵام یاریزانانی یانەی زاخۆ فشارێكی زۆریان دروست كرد لەسەر گۆڵی یانەی پێشمەرگە بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵی بەرامبەر،لە خولەكی 38ی یارییەكە رێبەر مەحمەد توانی گۆڵی یەكسان بوونی یانەی زاخۆ تۆماربكات.دوای ئەو گۆڵەش هاندەرانی یانەی زاخۆ رژانە نێو یاریگای یانەی هەولێر و بەمەبەستی خۆشی دەربرین وبەم هۆیەش یارییەكە ماوەیەك ڕاگیرا.دواتر شەڕو ئاژاوە لە نێوان هاندەرانی یانەی زاخۆ پۆلیس روویدا بەم هۆیەش ژمارەیەك لە هاندەرانی یانەی زاخۆ زامدار بوون .بەم هۆیەش ناوبژیوانی یارییەكە فێكەی كۆتایی گێمی یەكەمی لێداو،دواتریش بەبریاری یەكێتی تۆپی پێ كوردستان یارییەكە تەواو نەكراو كۆتایی پێ هات .
Top