تیپە سەركەوتووەكانی تۆپی باسكەی كوردستان خەڵات دەكرێن
1- دهۆك 27 خاڵ، 2- زاخۆ 26 خاڵ، 3- ئاسۆ 24 خاڵ، 4- پێشمەرگەی سلێمانی 20 خاڵ، 5- دوبس 19 خاڵ، 6- سۆلاڤی نوێ 19 خاڵ، 7- سیروانی نوێ 17 خاڵ، 8- ئەكاد 15 خاڵ.
جێگەی باسە خولی نایابی كوردستان بە سەرپەرشتی یەكێتی تۆپی باسكەی كوردستان ساڵانە ئەنجام دەدرێت، تا ئێستا چوار جار ئەنجام دراوە، كاتێك لە ساڵی (2007-2008) یەكەم خول ئەنجام درا و یانەی دهۆك نازناوەكی بەدەستهێنا دواتر لە وەرزی (2008-2009) دووەم خول ئەنجام درا و یانەی سەنحاریب بووە پاڵەوان و لە وەرزی (2009-2010) سێیەم خول ئەنجام درا و یانەی دهۆك بووە پاڵەوان و لە وەرزی (2010-2011) چوارەم خول ئەنجامدرا و یانەی دهۆك پارێزگاری لە نازناوەكەی كرد.