یانەكانی هەڵۆ و شێروانە سەركەوتن بۆ خولی نایابی كوردستان و شەقڵاوە و خەبات ماڵئاواییان لە خولی پلە یەك كرد

یانەكانی هەڵۆ و شێروانە سەركەوتن بۆ خولی نایابی كوردستان و شەقڵاوە و خەبات ماڵئاواییان لە خولی پلە یەك كرد
هەفتەی رابردوو یارییەكانی هەفتەی 18یەم كۆتایی خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجامدرا، دوای ركابەرییەكی بەهێز لەنێوان هەر سێ یانەی هەڵۆ و شێروانە و خاك، هەردوو یانەی شێروانە و هەڵۆ بە شایستە توانیان پلەكانی یەكەم و دووەم بە دەستبهێنن و سەركەون بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو، لەلایەكی ترەوە هەردوو یانەی شەقڵاوە و خەبات ماڵئاواییان لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان كرد و دابەزینە خولی پلە دووەكان لە وەرزی داهاتوو.
ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی كۆتایی خولی پلە یەكەكانی كوردستان بەمشێوەیە بوو.
هەڵۆ – سۆلاڤ 3-1، شێروانە – چەمچەماڵ 3-1، خاك – ئاشتی 1-0، خانەقین –
سێمێڵ 0-1، گارە – خەبات 3-1، برایەتی – شەقڵاوە 3-1، ئاسۆ – پێشكەوتن 1-0، ئاڵا – كۆیە 0-0، دەربندیخان – سۆران2-3.
ریزبەندی یانەكان بەمشێوەیە:
1- شێروانە 36 خاڵ، 2- هەڵۆ 36 خاڵ، 3- خاك 35 خاڵ، 4- سێمێڵ 28 خاڵ، 5- خانەقین 28، 6-سۆلاڤ 27 خاڵ،7- چەمچەماڵ 27 خاڵ، 8- گارە 24 خاڵ، 9- برایەتی 24 خاڵ، 11- ئاسۆ 24 خاڵ، 12- ئاشتی 22 خاڵ، 13- سۆران 20 خاڵ، 14-پێشكەوتن 18 خاڵ، 15- ئاڵا 18 خاڵ، 16- كۆیە 17 خاڵ، 17- دەربەندیخان 15 خاڵ، 18- خەبات 10 خاڵ، 19- شەقڵاوە 7 خاڵ.
Top