دووكان بووە پـاڵـەوانـی یارییە سیانییەكانی كوردستان
لەم پاڵەوانێتیە لەسەر ئاستی كوڕان و كچان ئەنجامدرا لەسەر ئاستی كوڕان 6 یانە بەشداری كرد، ئەویش هەریەكە لە یانەكانی (دووكان، ئەرمەن، لەیلان، بابەگوڕگوڕ، سۆلاڤ، حەویجە) بوون لەسەر ئاستی كچان تەنیا یەك یانە بەشداری كرد ئەویش یانەی سەورە بوو، لەم پاڵەوانێتیە لەسەر ئاستی كوڕان یانەی دووكان توانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە بە دەستبهێنێت، ئەنجامی یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە لەسەر ئاستی كوڕان بەمشێوەیە بوو:
ئەنجامی تاكی كوران
1- رێبین مەحمود(یانەی دووكان).
2- جەوهەر مستەفا (یانەی دووكان).
3- بڕوا سەلام (یانەی دووكان).
ئەنجامی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
1- یانەی دووكان 34 خاڵ.
2- یانەی سۆلاڤ 16 خاڵ.
3- یانەی لەیلان، یانەی بابەگوڕگوڕ.
ئەنجامی تاك لەسەر ئاستی كچان.
1- كلپە ئەبو بەكر.
2- بەنار ئیسماعیل.
3- كاتی ئیسماعیل.