سبەی هەولێر باوەش بۆپاڵەوانێتی رۆژئاوایی ئاسیا بۆ تۆپی باسكە دەكاتەوە

سبەی هەولێر باوەش بۆپاڵەوانێتی رۆژئاوایی ئاسیا بۆ تۆپی باسكە دەكاتەوە
بڕیارە سبەی سێشەممە لەشاری هەولێر پاڵەوانێتی باسكەی تازەپێگەیشتوانی هەڵبژاردەكانی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا دەست پێ بكات.
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی خۆرئاوای ئاسیا و بە هاوكاری یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی عێراقی لە هۆڵی سەنتەری وەرزشی بلو لە شاری هەولێر پاڵەوانێتیەكە بە بەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەكانی (عێراق، لوبنان، ئێران، ئوردەن) لە بارەی ئەم پاڵەوانێتە سەردار حەیدەر سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی كوردستان بە فایلی وەرزشی گوڵانی ڕاگەیاند: بڕیارە رۆژی سێشەممە 3-5 لە پایتەختی كوردستان ئەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیە ئەنجام بدرێت، بۆ هەڵبژاردەكانی تازەپێگەیشتوان، كە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت.
لە بارەی خەرجی ئەو پاڵەوانێتیە حەیدەر وتی: تەواوی بودجەی ئەو پاڵەوانێتیە لەسەر یەكێتی باسكەی عێراقی دەبێت، ئێمە هیچ پارەیەك سەرف ناكەین، ئەمڕۆ دووشەمە خولێك بۆ ناوبژیوانانی هەریەك لە وڵاتانی عێراق و ئوردەن و فەڵەستین و سوریا و یەمەن و لوبنان و ئێران ئەنجام دەدرێت و تەواوی ئەم وڵاتانەش دەتوانن بەیەك ناوبژیوان بەشداری ئەو خولە بكەن و عێراقیش بە دوو ناوبژیوان بەشداری دەكات.
Top