پڕۆژەی بۆندێك.. تیڤێز بەرامبەر شنایدەر
داواكردنی یاریزان شنایدەر لەلایەن مان سیتیەوە دەبێتە خاڵێكی دیكەی ناكۆكی لەگەڵ هاوسێكەی یانەی مانچستەر یونایتد كە ئەویش بایەخ بە هێنانی شنایدەر دەدات، لەو كاتەی یاریزان شنایدەر پێشتر رایگەیاندبوو كە ئارەزووی ئەوەی هەیە بەردەوام بێت لە یاریكردن لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان.
ئەگەر هاتوو یانەی مان سیتی سەركەوتوو بوو لە هێنانی شنایدەر بۆ ریزەكانی، ئەوا و شێوازی یاریكردنی دەگۆڕێت بۆ پلانی (4-2-3-1) بە هۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانانی لێهاتووی هێلی ناوەڕاست، ئەو پلانەش ئێستا یانەی ریال مەدرید یاری پێدەكات و لە مۆندیالی 2010 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە باشترین شێوە جێبەجێیكرد و پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.