پڕۆژەی بۆندێك.. تیڤێز بەرامبەر شنایدەر

پڕۆژەی بۆندێك.. تیڤێز بەرامبەر شنایدەر
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی وڵاتی ئیتاڵیا دووپاتیان كردەوە ئەگەری هاتنی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی مانچستەر سیتی كارلۆس تیڤێز بۆ یانەی ئینتەر میلان لە ئارادایە لە هاوینی داهاتوودا، رۆژنامەكان ئەوەشیان دووپاتكردەوە كە ئەم پڕۆژەیە لەئارادایە لەو كاتەی یانەی مانچستەر سیتی مەرجێكی داناوە، ئەویش هاتنی یاریزانی هۆڵەندی ویسلی شنایدەر ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی یانەی ئینتەر بۆ یانەكەیان بەرامبەر رۆیشتنی تیڤێز بۆ یانەی ئینتەر.
داواكردنی یاریزان شنایدەر لەلایەن مان سیتیەوە دەبێتە خاڵێكی دیكەی ناكۆكی لەگەڵ هاوسێكەی یانەی مانچستەر یونایتد كە ئەویش بایەخ بە هێنانی شنایدەر دەدات، لەو كاتەی یاریزان شنایدەر پێشتر رایگەیاندبوو كە ئارەزووی ئەوەی هەیە بەردەوام بێت لە یاریكردن لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان.
ئەگەر هاتوو یانەی مان سیتی سەركەوتوو بوو لە هێنانی شنایدەر بۆ ریزەكانی، ئەوا و شێوازی یاریكردنی دەگۆڕێت بۆ پلانی (4-2-3-1) بە هۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانانی لێهاتووی هێلی ناوەڕاست، ئەو پلانەش ئێستا یانەی ریال مەدرید یاری پێدەكات و لە مۆندیالی 2010 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە باشترین شێوە جێبەجێیكرد و پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.
Top