راوول گۆنزالیس لە خەونێكی تازەیە

راوول گۆنزالیس لە خەونێكی تازەیە
یاریزانی بەناوبانگی ئیسپانی راوول گۆنزالیس یاریزانی یانەی شالكەی ئەڵمانی بە خەونێكی تازە تێدەپەڕێت لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەگەیشتنی یانەكەی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی و یاریكردن لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، راوول خەون بەوە دەبینێت بگاتە یاری كۆتایی، بەڵام لەوانەیە لەگەڵ یانە پێشووەكەی خۆی ریال مەدرید یاری بكات، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راوول وتی: هیوای ئەوەم دەخواست یانەی ریال مەدرید ببێتە پاڵەوانی ئەوروپا، لە راستیدا ئێستا نازانم چۆن بیر دەكەمەوە، كاتێكی تایبەت و نامۆ دەبێت بۆ من، ئەگەر دڵنیا بم لە یاری كۆتایی دەبەینەوە حەز دەكەم بەرامبەر بەرشلۆنە بێت، بەڵام ئەگەر ریال بگاتە یاری كۆتایی ئەوە دەبێ قەدەر چی بۆ هەڵگرتبین.
راوول باش دەزانێت یاری كۆتایی بەرامبەر ریال مەدرید یارییەكی تایبەت دەبێت، بەڵام پێویستە پێشتر یانەی مانچستەر دوور بخەنەوە كە پاڵێوراوە بگاتە یاری كۆتایی لە یاریگای ویمبلی، راوول ستایشی ئاستی یاریزانانی یانەی شالكەی كرد و دووپاتی كردەوە كە شێوازی یاری كردنیان نزیكە لە شێوازی یاریكردنی یانەی ریال مەدرید.
سەبارەت بە داهاتووی خۆی راوول رایگەیاند دڵنیا نییە كە دوای وازهێنانی بەرەو جیهانی راهێنەرایەتی بڕوات، چونكە ماوەی 17 ساڵە تەنیا یاری تۆپی پێی كردووە، لەمباریەوە وتی: راستە 17 ساڵە یاری دەكەم بێگومان زۆر تێبینیم كردووە و زۆر بیرۆكەم وەرگرتووە، بەڵام جیاوازییەكی زۆر هەیە لەنێوان یاریكردن وەك یاریزان و وەرگرتنی بڕیار وەك راهێنەر.
Top