ســێشەمە یـاری كـۆتـایی جـامی كـوردســتـان بەڕێوە دەچـێـت
دوای ئەوەی 32تیپی یانە پلە یەكەكان و پلە نایابەكانی كوردستان بە شێوەی خولی یەك دۆڕاندن دەرچوون لە خولەكە بەشداریان كردبوو، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لەنێوان تیپە بەشداربووەكان هەردوو یانەی زاخۆ و پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتنە یاری كۆتایی جامی كوردستان، لە كۆبوونەوەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانیش بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەردوو یانە پلێتی كۆتایی بڕیاردرا بە دەست نیشانكردنی شاری هەولێر بۆ بەڕێوەچوونی یاری كۆتایی خولەكەو هەردوو نوێنەرانی یانەكانیش رەزامەندیان لەسەر شاری هەولێر دەربڕیوە، بە بڕیاری یەكێتی تۆپی پێ كوردستانیش بڕیاردرا كە سبەی سێ شەمە یاری كۆتایی لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لە نێوان هەردوو تیپ ئەنجامبدرێـت و پاڵەوانی خولەكە دەستنیشان بكرێت. شایەنی باسە یەكێـتی تۆپی پێی كوردستان سەرپەرشتی ئەو خولەی دەكرد.