سیـدكا چاوی بریوەتە یاریزانە پیشەگەرەكانی عێراق لە هاندەران

سیـدكا چاوی بریوەتە یاریزانە پیشەگەرەكانی عێراق لە هاندەران
راهێنەری ئەڵمانی سیدكا دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق متمانەی بەم راهێنەرە بەخشیەوە هەوڵ دەدات هەڵبژاردەیەكی بەهێز دروست بكات، بۆ ئەو مەبەستە سەردانی وڵاتەكانی ئەڵمانیا و هۆڵەندە و سوید و نەرویج و چەندین وڵاتی تری ئەوروپا دەكات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە سەیری یارییەكانی یاریزانە عێراقیەكان بكات، كە لەم خولانە یاری دەكەن بۆ ئەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق-یان بكات، بۆ ئەم مەبەستە سیدكا لیستی ئەم یاریزانانەی ئاشكرا كرد، كە ئامادەی یارییەكانیان دەبێت بەمشێوەیە خوارەوە.
1- شەپۆل عەلی (یانەی ئین ئەی سی هۆڵەندە)، 2- ئوسامە رەشید(یانەی فاینۆرد هۆڵەندە)، 3- ئەنمار مباركی (یانەی هیراكلیس هۆڵەندە)، 4-عەلی مارد (یانەی مالمۆ سیتی سوید)، 5- سیف كازم(یانەی ئۆرگێتی ئیس)، 6- عەلی یاسین (یانەی ئۆربێرۆ سوید)، 7- زین عابدین موخلص(یانەی سیریانسكا سوید)، 8- جووتیار مولود (یانەی نۆرنبێرگ ئەڵمانیا)، 9- داود حەیدەر (یانەی هاڵشێر ئەڵمانیا)، 10- حوسێن عوسمان(یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت ئەڵمانیا)، 11- راوێز لاوان (یانەی نۆرسلاند دانیمارك)، 12- شوان جەلال(یانەی بۆرنموس ئینگڵتەرە (گۆڵچی))، 13- یاسر قاسم(یانەی برایتۆن ئینگڵتەرە).
جێگەی باسە هەفتەی رابردوو سیدكا ئامادەی یاری چەند یاریزانێك بوو و سەرسام بوو بە ئاستی ئەم یاریزانانە و هیوای خواست كۆمەڵێكی باش بۆ هەڵبژاردەی عێراق بانگهێشت بكات بۆ ئەوەی بتوانێت هەڵبژاردەیەكی باش بۆ یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2014 ئامادە بكات.
Top