قۆناغی یـەكـەمـی تـێنـسی سـەرمـێـزی عێـراقی كۆتایی هات

قۆناغی یـەكـەمـی تـێنـسی سـەرمـێـزی عێـراقی كۆتایی هات
لە شاری هەولێر بۆ ماوەی سێ رۆژ پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی یانەكانی عێراق بۆ یانەكانی ناوچەی باكوور بەڕێوەچوو.
لە شاری هەولێر لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد لە شارۆچكەی عەنكاوە بەسەرپەرشتی یەكێتی تێنسی سەرمێزی عێراق و بە بەشداری هەریەك لە یانەكانی (ئەكاد، سلێمانی، دهۆك، سیروانی نوێ، هەڵەبجە، پێشمەرگەی سلێمانی، سۆلاڤ، برایەتی) یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عێراق بۆ گروپی یانەكانی ناوچەی باكوور بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەچوو، یانەكانی بەشداربووی خولەكە بە شێوەی خول یارییەكانی خۆیان ئەنجامدا و یانەی سلێمانی توانی ئاست و ئەنجامی لە گشت یانەكان باشتر بێت و بووە پاڵەوانی خولەكە، ئەمەش ئەنجامی جەولەكانی كۆتایی و پێش كۆتاییە:
سلێمانی –ئەكاد(3-0)گێم، برایەتی-پێشمەرگەی سلێمانی(3-2)گێم، سۆلاڤ-هەڵەبجە(3-0)گێم، دهۆك-سیروانی نوێ(3-0)گێم، سلێمانی –پێشمەرگەی سلێمانی (3-1)گێم، ئەكاد-دهۆك(3-0)گێم، برایەتی-هەڵەبجە(3-1)گێم
سۆلاڤ-سیروانی نوێ(3-0)گێم
ریزبەندی یانەكانیش بەمشێوەیە بوو:
1-یانەی سلێمانی،2-یانەی برایەتی،3-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی،4-یانەی ئەكاد،5-یانەی سۆلاڤ،6-یانەی هەڵەبجە،7-یانەی دهۆك،8-یانەی سیروانی نوێ.
Top