پێكهاتەی چاوەڕوان كراوی یاری كلاسیكۆ
بڕیارە ئەمشەو لەمیانی یاری هاتنی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕوی یەكتر ببنەوە.
لەیاری چوندا بەرشەلۆنە توانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لەانەی ڕیاڵ مەدرید بباتەوە.
لەیاریەكەدا لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هەریەك لە پیپی و ڕامۆس بەهۆی كارتەوە و سامی خزێرە بەهۆی پێكانەوە یاری ناكەن.
لەیانەی بەرشەلۆنە ئەبیدال لەپێكانەكەی چاك بۆتەوە و بەڵام هەریەك لە ماكسوێل و میلیتۆ و بۆیان و ئەدریانۆ بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری ئەو یاریە بكەن.
پێكهاتەی چاوەڕوان كراوی یاریەكە بەم شێوەیە:
بەرشەلۆنە/
گۆڵچی: ڤاڵدێز
بەرگریكاران: پویۆل و ماسكێرانۆ و پیكی و ئەلڤێس
ناوەڕاست: بۆسكێتس و زاڤی و ئینێستا
هێربەران: ڤییا و میسی و پیدرۆ
پێكهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵچی: كاسیاس
بەرگریكاران: ئەربیلوا و ڕائول ئەربیلوا و كارڤالۆ و مارسیلۆ
ناوەڕاست: ئەلۆنسۆ و دیارا و ئۆزێل
هێرشبەران: ئەدیبایۆر و ڕۆناڵدۆ و دی ماریا.