سێ راهێنەری كورد بڕوانامەی نێودەوڵەتییان لە تراك-بە دەستهێنا
1- موسی موحسین راهێنەری یانەی هەولێر، 2- سەمیر سدیق راهێنەری یانەی برایەتی، 3- فەرمان رەحمان راهێنەری یانەی سۆلاڤ، 4- زیادین عەباس راهێنەری یانەی سەناعە، 5- سەعد سعود راهێنەری یانەی ئیتفاق.
ئەم خولە هەریەكە لە پسپۆری بواری پایسكلسواری لەسەر تراك عەبدوڵڵا سوێدان، كە بە رەگەز ئیماراتییە و تایبەتمەند بوو لە چۆنیەتی مەشق و راهێنان لەسەر تراك و محەمەد ناعجی كە جەزائیریە تایبەتمەند بوو لە بواری یاسای پایسكلسواری لەسەر تراك و عەلی عیسوی كە ئیماراتییە و تایبەتمەند بوو لە بواری ناوبژیوانی، خولەكە بە شێوازی پراكتیكی و تێوری بەڕێوە دەچوو دوای تەواوبوونی خولەكە تاقیكردنەوە بۆ راهێنەرە بەشداربووەكان ئەنجام درا و لەم خولە دوو بڕوانامە دابەش كرا، بڕوانامەی یەكەم لە لایەنی یەكێتی پایسكلسواری ئیماراتی بوو و بڕوانامەی دووەم لە لایەن پەیمانگای سەركەرتیتی بۆ پایسكلسواری دابەش كرا.
جێگەی باسە ئەم یارییە لە كوردستان و عێراق بوونی نییە.