یانەی دهۆك بۆ تۆپی باسكە، توانی دەستكەوتێكی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار بكات دوای ئەوەی لە یەك وەرزدا سێ نازناوی بە دەستهێنا، ئەمەش دەستكەوتێكی مێژووییە، سەرەتا توانی خولی كوردستان بۆ تۆپی باسكە بە دەستبهێنێت بۆ جاری سێیەم، دواتر نازناوی خولی عێراق بۆ جاری سێیەم لەسەر یەكدی بە دەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی لە یانەی كەرخ-ی بردەوە پاشان هەفتەی رابردوو توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا جامی عێراق بۆ تۆپی باسكە بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی لە یانەی شورتەی بردەوە.
هەرچەندە یانەی دهۆك ئەم دەستكەوتە مەزنانەی لە عێراق بە دەستهێناوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامەكانی لە خولەكانی ئاسیا و عەرەب وەكو پێویست نییە.