فیستیڤاڵی وەرزشی ساڵانەی قوتابخانەكـانی سنووری پەروەردەی رواندز ئەنجامدرا

فیستیڤاڵی وەرزشی ساڵانەی قوتابخانەكـانی سنووری پەروەردەی رواندز ئەنجامدرا
بەچاودێری سەفین دزەیی وەزیری پەروەردەو بەئامادەبوونی سیروان سیرینی قائیمقامی رواندز و چەندین بەرپرسی حكومی و حزبی لە سنووری قەزای رواندز، لەیاریگەی گەردەگەرد یەكەمین فیستیڤاڵی پەروەردەی شاری رواندز بەڕێوەچوو.
سەرەتای فیستیڤاڵەكە بە مارشی نەتەوەیی ئەی رەقیب و دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، پاشان قائیمقامی قەزای رواندز رێگەی بەكردنەوەی فیستڤاڵەكە داو ئاڵای كوردستان لەلایەن وەزیری پەروەردە بەرزكرایەوە، پاشان تیپی قوتابخانە بەشداربووەكان سوێندی وەرزشیان خوارد. ئینجا رێ ڕۆیشتنی قوتابخانەو خوێندنگەكان دەستی پێكردو یاریەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە یارییەكانی راكردنی ماوە جیاجیاو بەربەست و هاوێشتنی رم و خۆهەڵدانی بەرز و یەك باز و هاوێشتنی قورسایی و ساپ و سێ باز و راكردنی پۆستەو چەند یارییەكی تر بەڕێوەچوون و لە كۆتاییشدا یاریزان و قوتابخانە براوەكان خەڵات كران..
ئەمەش یەكەمین جارە دوای كردنەوەی پەروەردەی رواندز فیستیڤاڵێكی سەرتاسەری بۆ قوتابخانەو خوێندنگەكانی سنوورەكە بە بەشداری قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەكان و باخچەكانی ساویان بەڕێوەبچێت..
Top