رۆژنامەی سەندای میرۆری بەریتانی لە راپۆرتێكیدا رایگەیاند خاوەنی یانەی چێڵسی ملیاردێری روسی رۆمان ئەبرامۆڤیچ بەنیازە راهێنەری یانەی بەرشلۆنە پیپ گواردیۆلا لەشوێنی راهێنەری ئێستای یانەكەی كارلۆ ئەنشلۆتی دەستنیشان بكات، بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە ئەبرامۆڤیچ ئارامی نەماوە لە بەرامبەر ئەنشلۆتی بە تایبەتی لەدوای دەرچوونی لە قۆناغی هەشتەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لەدەستدانی نازناوی خولی ئینگلتەرا، بۆیە هەوڵ دەدات داهاتووی راهێنەر گواردیۆلا لەدوای تەواو بوونی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لە یانەی چێڵسی بێت، بۆندی گواردیۆلا لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لە هاوینی 2012 كۆتایی دێت و پێشتر راهێنەری ناوبراو رایگەیاندبوو كە ماوەی مانەوەی لە یانەی بەرشلۆنە كەمترە لەو ماوەیەی كەكاری لەگەڵ یانەكەی هەرێمی كەتالۆنیا كردووە. شایانی باسە یانەی چێڵسی هەوڵدەدات لە وەرزی داهاتوو بەشێوەیەكی راستەخۆ بەشداری لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات، بەپێی راپۆرتەكە ئەبرامۆڤیچ رێگە بە ئەنشلۆتی دەدات لە وەرزی داهاتوو بەردەوام بێت دواتر بۆند لەگەڵ گواردیۆلا مۆر دەكات.