مادۆنا چێڵسی خۆشدەوێت

مادۆنا چێڵسی خۆشدەوێت
رۆژنامەی سەنی بەریتانی وێنەیەكی كچە گۆرانیبێژی بۆبی ئەمریكی بەناوبانگ مادۆنای بڵاوكردەوە كاتێك بەنائومێدی لە یاریگای ستامفۆردبرێدج دێتە دەرەوە لە دوای دۆڕاندنی یانەی چێڵسی لە بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد بەگۆڵیكی بێ بەرامبەر لە قۆناغی هەشتەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا. مادۆنای تەمەن 52 ساڵ یەكێكە لە هاندەرانی یانەی بلوز دروشمی یانەی چێڵسی پۆشیبوو كاتێك لە یاریگا هاتە دەرەوە بە یاوەری ئەو كوڕەی كە بەخێوی كردووە لەگەڵ هاوسەرەكەی، ڕوخساری مادۆنا خەمناك بوو بەهۆی ئەو دۆڕاندنە، مادۆنا هاوڕێیەكی نزیكی خاوەنی یانەی چێڵسی ملیاردێری رووسی رۆمان ئەبرامۆڤیچە.
Top