دی خیالە یانەی مان یونایتد نزیكە
راهێنەری یانەی مان یونایتد سێر ئەلێكس فێرگسۆن پێیوایە كە گۆڵپارێز دی خیا باشترین شوێنگرەوەی گۆڵپارێزی هۆڵەندی ئیدوین ڤاندەر سار دەبێت كە وابڕیارە لە كۆتایی ئەم وەرزە بە یەكجاری واز لە یاریكردن بهێنێت، لەهەمان كاتدا فیرگسۆن دی خیای لا باشترە لە هەردوو گۆڵپارێزی ئەڵمانی مانویل نۆیەر لە یانەی شالكە و گۆڵپارێزی بەرازیلی جۆلیۆ سیزار لە یانەی ئینتەرمیلان.
جێگەی ئاماژە پێكردنە ماوەیەكە یانەی مان یونایتد لەدوای گۆڵپارێزێكی بەتوانا دەگەڕێت، تا ئێستا دەربارەی بۆندی دی خیا لەگەڵ یانەی ناوبراو هیچ لایەنێك لە ئیسپانیا و ئینگلتەرا دووپاتكردنەوە یان رەتكردنەوەی ئەم هەواڵەیان رانەگەیاندووە.