بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان لە شاری هەولێر یاری پینت بۆڵ كرایەوە

بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان لە شاری هەولێر یاری پینت بۆڵ كرایەوە
لەسەر بودجەی كەرتی تایبەت لە شاری هەولێر پارێزگاری هەولێر پڕۆژەی یاری پینت بۆڵی كردەوە.
بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی زۆری هەواداری وەرزشی لە شاری هەولێر لەسەر زەوی ئەكەوا پارك، لە شاری هەولێر پڕۆژەی یاری پینت بۆڵ كرایەوە كە گەورەترین پڕۆژەی وەرزشیە كە هەریەك لە یارییەكانی بلیارد و نیشانە و یارییەكی تازەی مۆدێرن و شەڕكردن بە كلاشینكۆف كە ڕەنگ دەهاوێژێت، ئەمەش لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان بۆیەكمجارە پڕۆژەیەكی لەم جۆرە دەكرێتەوە لە شاری هەولێر، پینت بۆڵ یارییەكی جەماوەرییە لە وڵاتانی جیهان گرنگی زۆری پێ دەدرێت، لە بارەی ئەم پڕۆژەیەش تاهیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی بۆ گۆڤاری گوڵان لە بارەی ئەم پڕۆژەیە وتی «ئەم پرۆژەیە كەرتی تایبەت كردویەتی، ئێمەش پشتگیری لە كەرتی تایبەت دەكەین، یەكمجاریشە ئەم پڕۆژەیە لە شاری هەولێر دەكرێتەوە لەسەر ئاستی عێراقیش یەكەمجارە شتێكی وا بكرێت، ئەو یارییە لە زۆر لە وڵاتانی دنیا هەیە، ئێمە پێمان باش بوو ئەو هۆڵە بكەینەوە لە شاری هەولێر و بەردەوام پشتگیری لە كەرتی تایبەت دەكەین بۆ پڕۆژەی جۆراوجۆر لە شارەكانی كوردستان ئەنجام بدەن، ئەوەش وەكو دەروازەیەكی بۆگەنجان بۆ پەیدابوونی دەرفەتێك و كرانەوەی گەنجان بۆ ئەوەی سوود لە كاتەكانی خۆیان وەربگرن.
Top