ئەمڕۆ لە دهۆك قۆناغی دووەمی پاسكیل سواری یانەكانی عێراق دەست پێدەكات
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی پاسكیل سواری عێراقی ئەمڕۆ دووشەمە بە بەشداری ژمارەیەك لە یانەی شارەكانی عێراق لە شاری دهۆك قۆناغی دووەمی پێشبڕكێیەكانی پاسكیل سواری یانەكانی عێراق دەست پێدەكات، كە ماوەی پێنج رۆژ دەخاێنێ، لە پێشبڕكێیەكەش هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەشدار دەبن، كە تێیدا ئاستەكانی تازە پێگەیشتوان و لاوان و پێشكەوتوان بەشدارن لە پێشبڕكێیەكان. لە بارەی خولەكەش حەربی خالید جێگری سەرۆكی یەكێـتی پاسكیل سواری عێراقی ئەوەی ئاشكرا كرد، كەوا ژمارەیەك لە یانەی شارەكانی عێراقی بەشداردەبن، لە رۆژی 25ی ئەم مانگە كە دەكاتە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی هونەری بۆیانەكان ئەنجام دەدەین، بۆ رۆژی دوایی یارییەكان دەست پێدەكەین. بۆئاستی كچان كراوە دەبێت و هەموو تەمەنەكان دەگرێتەوە، بۆ كوڕانیش بەپێی تەمەن دەبێت، بۆ تازە پێگەشتووان بۆ لەدایكبووانی 1995-1996دەبێت، بۆ لاوانیش 1993-1994دەبێت، بۆپێشكەووتوانیش لە 1992وە بۆخوارەوە دەبێت. بەرنامەی پێشبڕكێیەكانیش بەم شێوەیە دەبێت.
26-4
پێشبڕكێ تیپ پێچەوانەی كات 70كم پێشكەوتوان
پێشبڕكێ تیپ پێچەوانەی كات 60كم لاوان
پێشبڕكێ تیپ پێچەوانەی كات 35كم تازە پێگەیشتوان
27-4
پێشبڕكی تاك پێچەوانەی كات 35كم پێشكەوتوان
پێشبڕكی تاك پێچەوانەی كات 25تازە پێگەیشتوان
پێشبڕكی تیپ پێچەوانەی كات 40كم بۆ ئاستی كچان
28-4
پێشبڕكێ تاك گشتی 75كم لاوان
پێشبڕكێ تاك پێچەوانەی كات 25كم بۆكچان
پێشبڕكێ تاك گشتی 40كم بۆتازە پێگەیشتوان
29-4
پێشبڕكێ تاك پێچەوانەی كات 120كم پێشكەوتوان
پێشبڕكێ تاك پێچەوانەی كات 30كم بۆلاوان
پێشبڕكێ تاك گشتی 45كم كچان