خولی جامی ئاسیا
بریارە رۆژی سێ شەمە لەسەر یاریگای یانەی دهۆك هەردوو یانەی دهۆك ونەسری كوێـتی بەیەك بگەن.
لە میانی یارییەكانی پێنجەم گەڕی یارییەكانی جامی یەكێتی یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەسری كوەێتی بكات .لەم یاریشدا یانەی دهۆك هەمووهەولێكی تەنیا بۆبەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە دەبێت،بۆئەوەی بگاتە قۆناغی دووەم،لەبەرامبەریشدا یانەی نەسر بەهیوای ئەوەیە شكستێك تووشی یانەی دهۆك بكات.یانەی دهۆكیش چەند رۆژێكە ئامادەكاری باشی بۆئەو یارییەكردوە بۆیە چاورەوانی ئەنجامێكی باشی لێ دەكرێت.
گوڵان:كارزان كانەبی