یانەی چەمچەماڵ بەهیوای پشتگیری كردنی بەرپرسانی وەرزشییە لە شارەكە
مەحمەد عەزیز یاریزانی یانەی چەمچەماڵ وتی: ئاستی وەرزشی شارەكەمان وەكو پێویست نییە، چونكە زۆربەی كارەكانی وەرزشیمان بۆنەكراوە، لە ناوچەكەی ئێمە حكومەتی هەرێم هاوكاری كردوین، بەڵام بە شێوەیەكی زۆر باش نییە، بەڵام ساڵ بەساڵ باشتر دەبێت. كێشەی هەرە سەرەكی ئێمە لە یانەی چەمچەماڵ نەبوونی توانایەكی دارایی باشە بۆیانەكەمان، هەمیشە كێشەی پارەمان هەیە مووچەكانمان زۆر خراپە، بۆیە زۆربەی یاریزانانی شارەكەمان چوونەتە ڕیزی یانەكانی شارەكانی تر.
جێگر سدیق یاریزانی هێلی بەرگری یانەی چەمچەماڵ وتی: ئەمساڵ ئاستی یانەكانی خولی پلە یەك زۆر بەهێزە و دەستخۆشی لەبەرپرسانی وەرزشی دەكەم، بۆباشتر بوونی ئەو خولە وتیشی ئێمە تا ئێستا لە خولەكە وەكو یانەی چەمچەماڵ ئاستمان وەكو پێویستە بەهیوای ئەوەین بتوانین درێژە بە ئاستی خۆمان بدەین، بۆئەوەی بگەینە خولی پلە نایابەكان. بەهیوای ئەوەین لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان ئاوڕێك لە یانەكەمان بداتەوە، بۆئەوەی ئێمەش وەكو یانەكانی تری كوردستان بتوانین ئاست و ئەنجامی بەرچاو بەدەست بهێنین لە ڕیزی پێشەوەی یانەكان بین.
هیوا عادل ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی چەمچەماڵ لە بارەی ئاستی یانەكەو كێشەكانیان وتی: ئەمساڵ لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان ئاستێكی باشمان پێشكەشكردووە، هەر چەندە تا ئێستا لە بارەی كێشەكانی یانەكەشیان وتی «كێشەی ئێمە تەنیا نەبوونی توانای دارایی باشە و بودجەی یانەكەمان تەنیا 4ملیۆن و250هەزار دینارە هیچ تیپێك نییە ئەگەر پلە دوو وسێش بێت، بەو پارەیە بتوانێ یانەكەی بژێنێت، تەنیا ئەو بڕە پارەیە چەند تیپێك بەڕێوە دەبەین، باشترین یاریزان لە یانەكەمان تەنیا مووچەكەی 125هەزار دینارە، وتیشی یانەكەمان زۆر پەراوێز خراوە و كەوتووینەتە نێوانی دوو شار كەركوك و سلێمانی نازانین سەر بەكێین، هەر یاریزانێكمان باش دەبێت یانەكانی ئەو دوو شارە پەلكێشیان دەكەن بە پارەو بۆندی باش، زیاتر لە 12یاریزانی بەتوانای ئەو شارە لە ڕیزی یانەكانی هەردوو شاری سلێمانی و كەركوك یاری دەكەن لە خولی نایابی كوردستان و عێراق. ئەوەی كە هیچ مافێكی نییە لە شارەكەی ئێمە وەرزشە هەموو شارەكەمان ئامادەن بۆخۆپێشاندان و تێكدانی دارو درەخت لە فەرمانگەكەمان، بەڵام كەس ئامادە نییە دینارێك بداتە یانەكەی خۆیان.