یانەی سۆران بەهیوای گەیشتنن بۆلوتكەی وەرزشی كوردستان

یانەی سۆران بەهیوای گەیشتنن بۆلوتكەی وەرزشی كوردستان
تیپی تۆپی پێی یانەی سۆران دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو توانی لە ڕیزی یانە پلە دووەكانی كوردستان خۆی بگەیەنێتە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، ئەمساڵیش لەگەڵ دەستپێكی یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان، هەوڵێكی زۆریان داوە بۆئەوەی خۆیان بگەیەننە،ریزی پلە نایابەكانی كوردستان، سەڕەرای ئەوەی سنووری قەزای سۆران بەرفراوانە، بەڵام وەرزشكارانی ناوچەكە ئاستیان وەكو پێویست نیيە، بەدەست كەمی توانای داراییەوە دەناڵێنن، لەم بارەیەشەوە وەزرشكارانی ناوچەكە داوای پشتگیری زیاتر دەكەن، لەبەرپرسانی وەرزشی شارەكە. ئێمەش ئەم ڕاپۆرتەمان ئامادەكردووە .مامۆستا رەفیق سەعید ڕاهێنەری یانەی سۆران لەبارەی ئاستی ئەم وەرزەو ئاستی وەرزشی ناوچەكە وتی «ئاستی ئەمساڵی خولی پلە یەكەكانی كوردستان،لەسەرووی مام ناوەندیيە لەگەڵ ئەوەش خولەكە بەهێزەو یانەكان ئاستیان باشە، ئەمساڵ جیاوازی هەیەلەچاو ساڵەكانی تر، ئێمە زۆربەی جار دەڵێین ئاستی وەرزشی سۆران پەیوەستە بەو گرنگیانەی كەپێشكەش بەوەرزشكاران دەكرێت، ئەگەر بەراوردی هەندێك ناوچەی تر بكەین، كەوا ئاستی وەرزشیيان بەرچاوترە لەسۆران لە ڕووی مادەی خامەوە، سۆران زۆر پێشكەوتووە مادەی خامەی زۆر زۆرە، ئەگەر هەلومەرجی بۆبڕەخسێ زۆر پێشدەكەوێت. بەڵام ئەوەی لێ بەدی ناكرێ لە ئاستی وەرزشی، لەدەڤەری سۆران گرنگی كەم بەوەرزش دەدرێت بەتایبەت لەلایەن بەرپرسان وئەو كەسانەی وەرزشیان لەدەستە، پێویستە لەسەر بەرپرسانی وەرزشی بۆئەوەی خولی كوردستان پێشبكەوێت، خولەكان بەدوو قۆناغ بێت باشترە وسوودی بۆیانەكان زیاتر دەبێت،لەبارەی كێشەكانی یانەكەشیان وتی «كێشەی ئێمە نەبوونی یاریگایەكی تایبەت بەخۆمانە كە گەورەترین كێشەیە لە یانەكەمان، لە رووی مادییەوەش كێشەمان هەیە كەوا بودجەی یانەكەمان 6ملیۆنە كەچی موچەی یاریزانانی تیپی تۆپی پێ هەشت ملیۆن ، ڕەنگیشە لەداهاتوویەكی نزیك تووشی كێشەی نەبوونی پارە ببینەوە. وتیشی هەوڵدەدەین تیپەكەمان بگەیەنینە لوتكەی یانەكانی كوردستان و هەموو هیواو ئاواتێكمان ئەوەیە بگەینە ریزی یانە پلە نایابەكان،
ئەژین جەلال یاریزانی یانەی سۆران وتی «ئاستی وەرزشی لە دەڤەری سۆران باشە،بەڵام وەكو پێویستیش نیيە كە جێگای دڵخۆشی بێت،لە دامودەزگا وەرزشیيەكان كەسی شیاو لە شوێنی شیاو نیيە،خەڵكی وەرزشی زۆر باشمان هەیە،كەچی پەراوێزخراون وزەمینە خۆش نەكراوە تاكو خۆی بگەیەنێتە نێو وەرزشكاران،ئاستی یانەكەشمان زۆر باشە،ئەگەر بتەوێت یانەكەمان بگاتە لوتكە دەبێت .توانای دارایی باشمان هەبێت.
فەرهەنگ سەعدی یاریزانی یانەی سۆران وتی «بەشێوەیەكی گشتی ئاستی یانەكەمان یەكجار بەرزە،كەچی ئەنجامەكانیشمان لە خولی پلە یەك وەكو پێویست نیيە،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیوامان ماوە بتوانین ئەنجامی باش تۆماربكەین .لەوەرزی ئەمساڵ وتیشی ئەگەر بمانەوێ ئەوخولە بەهێز بێت پێویستە شێوازی خولەكە بكرێتە دووقۆناغ باشترە ئێمەش وەكو یاریزانان سودی زیاتری لێ دەبينین وئەزموونێك پەیدا دەكەین لە خولەكە، هەرچەندە ئێمەش كێشەی گەورەمان ئەوەیە كە تاكو ئێستا یاریگایەكی تایبەت بەخۆمان نیيە،لە دەزگا وەرزشیەكانی سۆران پشتگیری ناكرێين،كاربەدەستان خۆمان پێ نیشان نادەن، پێویستە لەسەر حكومەتیش چیتر قەزای سۆران پشتگوێ نەخات
نورەدین مەحمود ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی سۆران وتی «ئێمە ئەوە یەكەم ساڵە بەشداری دەكەین،لەخولی پلە یەكەكانی كوردستان،ئێمە بۆئەم وەرزە هەموو هەوڵێكمان بۆئەوەیە بتوانین لەخولی پلەیەكی كوردستان بمێنینەوە، وتیشی ئاستی وەرزش لە دەڤەری ئێمە وەكو پێویستە، بەڵام كێشەی سەرەكی ئێمە نەبوونی یاریگایەكی تایبەت بەخۆمانە بۆئەوەی بتوانین مەشقەكانمانی لێ ئەنجام بدەین، لەگەڵ نەبوونی توانایەكی دارایی باش ئەوەش هەر كێشەیە بۆیاریزانان وبۆئێمەش، بەهاوكاری هەموو لایەك توانیمان ئاستی یانەكەمان بگەیەنینە ئەو رۆژەی ئێستا، بەرپرسانیش هاوكاریمان دەكەن تاڕادەیەك، وتیشی لەئێستاوە كاردەكەین بۆئەوەی بتوانین لەساڵی ئایيندە خۆمان لە ریزی یانەپلەنایابەكانی كوردستان بدۆزینەوە .
Top