قوتابیه‌كى كورد له‌ پۆڵه‌ندا دكتۆراى راگه‌یاندنى وه‌رزشى كوردى وه‌رده‌گرێت

قوتابیه‌كى كورد له‌ پۆڵه‌ندا دكتۆراى راگه‌یاندنى وه‌رزشى كوردى وه‌رده‌گرێت
پۆله‌ندا-گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ وولاَتى پۆڵه‌ندا گفتوگۆى قوتابى خوێندنى بالاَ - دكتۆرا (عوزێر سه‌عدى اسماعیل) ناسراو به‌ رێبین حاجى سه‌عدى تورشیچى " له‌ زانكۆى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى پۆزنان به‌رێوه‌چوو ، تێزى دكتۆراكه‌ به‌ ناونیشانى (رۆڵى ده‌زگا راگه‌یاندن له‌ وه‌رگرتنى بریار له‌ ده‌زگا وه‌رزشیه‌كامى وولاَتى پۆڵه‌ندا) بوو ، كه‌به‌سه‌رپه‌رشتى پرۆفسیۆر دایوش ڤیلینسكى لیژنه‌ى گفتوگۆ پێك هاتبوه‌و له‌ :-
1- پرۆفسۆر ئه‌لیكسانده‌ر بارینۆڤ راگرى كۆلیژ و سه‌رۆكى لیژنه‌ .
2- پرۆفسۆر تادیوش زگوكا پرۆفسۆر له‌ بوارى راگه‌یاندن و زمانه‌وانى پۆڵه‌ندا .
3- پرۆفسۆر سواڤۆمیر درۆزدۆڤسكى پرۆفسۆر له‌ بوارى كارگێرى و به‌رێوه‌بردنى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى و جومناستیك .
4- پرۆفسۆر شیڤینسكى ڤیسواڤ پرۆفسۆر له‌ بوارى كۆمه‌ڵناسى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى و گه‌شت و گوزار .
5- پرۆفسۆر ئانژه‌ى ڤیچۆرێك پرۆفسۆر له‌ بوارى رێگه‌كانى وانه‌وتنه‌وه‌ و یارى تۆپى باله‌ .
6- پرۆفسۆر بۆژینه‌ بینیاكیڤیچ پرۆفسۆر له‌ بوارى رێگه‌كانى وانه‌وتنه‌وه‌ و كۆمه‌ڵناسى .
7- پرۆفسۆر نۆڤاك ئه‌لیچا پرۆفسۆر له‌ بوارى زانستى راهێنه‌رى و رێگه‌كانى وانه‌وتنه‌وه‌ .
دواى گفتوگۆكردن و كۆتاییهاتن به‌ به‌رگریكردنه‌ ، بریاردرا به‌وه‌رگرتنى نامه‌كه‌ و قبوڵ كردنى تێزى دكتۆراكه‌ . شایه‌نى باسه‌ قوتابى دكتۆرا رێبین حاجى سه‌عدى تورشیچى ، خه‌ڵكى هه‌ولێره‌ وكورى كه‌سایه‌تى ناودارى شارى هه‌ولێر حاجى سعدى تورشیچى یه‌ .
، یه‌كه‌م قوتابى كورده‌ كه‌توانى بروانامه‌ى دكتۆرا وه‌ربگرێت له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى له‌ سه‌ر زه‌ماڵه‌ى خوێندن له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ یه‌كه‌م تێزى دكتۆرایه‌له‌ عێراق له‌ سه‌ر راگه‌یاندنى وه‌رزشى .
Top