خولى نایابى كوردستان، هه‌ینى یانه‌كان شهرِى نازناو ومانه‌وه ده‌كه‌ن
له هه‌فته‌ى پێش كۆتایى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان یانه‌كان شهرِى نازناو مانه‌وه له خوله‌كه ده‌كه‌ن.
رۆژى هه‌ینى له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان 14یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان له یه‌ك هه‌فته پێش كۆتایى خوله‌كه رِووبهرووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆئه‌وه‌ى چاره‌نوسیان به‌دیار كه‌وێت.یانه‌ى هه‌ندرێن له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى دهۆكى بریندار ده‌كات .یانه‌ى ده‌ك شهرِى مانه‌وه له خوله‌كه ده‌كات وههندرێنیش شهرِى به‌ده‌ست هێنانى یه‌كه‌م نازناو ده‌كات .هه‌ندرێن به‌سه‌ركه‌وتن ده‌بێته پاڵه‌وانى ئه‌و وه‌رزه ،هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ى ههولێروسلێمانى له پیرمام به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ،یانه‌ى هه‌ولێریش نیازى برینى به‌ربه‌ستى سه‌وره‌ى هه‌یه ،نه‌ورۆزیش بۆمانه‌وه له‌خوله‌كه له سلێمانى شهرِى یانه‌ى زاخۆ ده‌كات.كه‌ركوك وپێرسیش له كه‌ركوك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.بروسك و ئاراراتیش رووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه ،سلێمانى و سیروانى نوىَ له سلێمانى به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
ریزبه‌ندى یانه‌كان
1-هه‌ندرێن47
2- پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر43خاڵ
3-هه‌ولێر43
4-ئارارات 40
5- پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى39
-6 بروسك 35
7- كه‌ركوك31