خولى باله‌ى كوردستان پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له هه‌ولێرى برده‌وه
له میانى یارییه‌كانى خولى باله‌ى نایابى كوردستان پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له هه‌ولێرى برده‌وه.
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى باله‌ى یانه‌كانى كوردستان له شارى سلێمانى له هۆڵى یانه‌ى پێشمه‌رگه هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌یه‌ك گه‌یشتن ،له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه به درێژایى یارییه‌كه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و له‌م ناوه‌شدا یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌زه‌حمه‌ت توانى یارییه‌كه بباته‌وه به ئه‌نجامى (3-2)گێم.