له‌ جامى یه‌كێتى ئاسیا، یانه‌ى ته‌له‌به‌ دوووخاڵى گرنگى له‌ده‌ستدا

له‌ جامى یه‌كێتى ئاسیا، یانه‌ى ته‌له‌به‌ دوووخاڵى گرنگى له‌ده‌ستدا
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌میانى یارییه‌كانى خولى جامى یه‌كێتى ئاسیا هه‌ردوو یانه‌ى ته‌له‌به‌و سویقى عومانى به‌ گۆلێكیه‌كسان بوون.
له‌ میانى یارییه‌كانى گه‌رِى چواره‌مى خولى جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ هانده‌رانى وه‌رزشى هه‌ردوو یانه‌ى ته‌له‌به‌و سویقى عومانى به‌یه‌ك گه‌یشتن .له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كردو چه‌ندین هێرشیان برده‌ سه‌رگۆڵى یه‌كترى به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى گۆڵ وسه‌رئه‌نجامیش هه‌ردوو یانه‌ به‌گۆلێك یه‌كسان بوون به‌ خالێك رِازى بوون .یانه‌ى ته‌له‌به‌ش كۆى خاڵه‌كانى كرد به‌ 4خاڵ له‌ پله‌ى سێیه‌مى گروپه‌كه‌ى مایه‌وه‌ .
Top