خولى پله‌ یه‌كه‌كانى كۆتایى هات، هه‌لۆ وشێروانه‌ سه‌ركه‌وتن بۆپله‌ نایاب

خولى پله‌ یه‌كه‌كانى كۆتایى هات، هه‌لۆ وشێروانه‌ سه‌ركه‌وتن بۆپله‌ نایاب
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى هه‌لۆو شێروانه‌ به‌سه‌ركه‌وتنیان خۆیان گه‌یانده‌ خولى یانه‌پ له‌ نایابه‌كانى كوردستان.

له‌ دواین گه‌رِى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان رۆژى سىَ شه‌مه‌ چه‌ند یارییه‌كى گرنگ وبه‌هێز ئه‌نجام دران،یانه‌ى هه‌لۆ له‌سه‌ر یاریگاى بڵى له‌ ده‌ڤه‌رى بارزان میواندارى یانه‌ى سلاڤى شارى كه‌ركوكى كرد.له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌لۆ توانیان به‌درێژایى یارییه‌كه‌ ئاتێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش له‌ به‌رژوه‌ندى خۆیان به‌كۆتایى پێهێنا به‌ ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ كۆى خاڵه‌كانى كرد به‌ 36خاڵ به‌ جیاوازى گۆڵ پله‌ى دووه‌مى وه‌رگرتوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى شێروانه‌،یانه‌ى شێروانه‌ش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى به‌ هه‌مان ئه‌نجام له‌ یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵى برده‌وه‌ به‌ هه‌مان كۆى خاڵ شان به‌ شانى یانه‌ى هه‌لۆ گه‌یشتنه‌ خولى یانه‌ پله‌ نایاكانئه‌نجامى یارییه‌كانى تر
ئالاَ-كۆیه‌(0-0)
شه‌قلاوه‌-برایه‌تى(1-3)گۆڵ
خاك-ئاشتى (1-0)گۆڵ
سۆران-ده‌ربه‌ندیخان(3-1)گۆڵ
گاره‌-خه‌بات(3-1)گۆڵ
Top