له خولى پله یه‌كى كوردستان، خاك به‌بردنه‌وه‌ى له‌برایه‌تى هیواى زیندوو بۆیه‌وه،هه‌لۆش تووشى دۆرِان بوو
له‌میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌پله یه‌كه‌كانى كوردستان یانه‌ى برایه‌تى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى تووشى دۆرِان هات .
له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 16خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى برایه‌تى هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى و خاكى شارى كه‌ركوك به‌یه‌ك گه‌یشتن ،له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و یاریزان میران كه‌ریم له خوله‌كى 18ى یارییه‌كه ده‌ست پێشخه‌ر بوو له تۆماركردنى گۆڵ وله خوله‌كى34ى یارییه‌كه‌ش یاریزان سه‌رتیپ سه‌دیق توانى گۆڵى یه‌كسان بوون له هه‌له‌یه‌كى هێلى به‌رگرى یانه‌ى برایه‌تى وه‌رگرت وگولێكى تۆماركرد،ئه‌م گێمه‌ش به‌ئه‌نجامه كۆتایى هات .له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ردوو یانه به پلاَنى هێرش بردن یارییان دهكردو ،له‌م ناوه‌شدا له‌خوله‌كى 78ى یارییه‌كه یاریزانى لاو هونه‌ر سه‌عید توانى له هه‌له‌یه‌كى هێلى به‌رگرى یانه‌كه‌ى برایه‌تى توانى گۆلێكى جوان تۆماربكات ویانه‌ى خاك به‌روو سه‌ركه‌وتن ببات و بهئهنجامهش یارییه‌كه(2-1)گۆل له‌به‌ر ژه‌وه‌ندى یانه‌ى خاك كۆتایى و یانه‌ى خاكیش به سىَ خاڵ گهرِایهوه شارى كه‌ركوك ،شایه‌نى باسه له‌دواى كۆتایى هاتنى یارییه‌كه چه‌ند كه‌سێكى له نزیك یانه‌ى برایه‌تى رِهخنهیان له ناوبژیوانى یارییه‌كه گرت.له شارى هه‌ولێرش یانه‌ى هه‌لۆ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى پێشكه‌وتن تووشى دۆرِان هات .به ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ یانه‌ى چه‌مچه‌مالیش له یانه‌ى كۆیه‌ى برده‌وه به ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ