خولى نایابى كوردستان، سبه‌ى هه‌ندرێن بۆنازناوه‌كه‌ ودهۆك بۆرِزگار بوون له‌ قه‌یران هه‌وڵده‌ده‌ن

خولى نایابى كوردستان، سبه‌ى هه‌ندرێن بۆنازناوه‌كه‌ ودهۆك بۆرِزگار بوون له‌ قه‌یران هه‌وڵده‌ده‌ن
گولاَن:كارزان كانه‌بى

بریاره‌ سبه‌ى پێنج شه‌مه‌ له‌ هه‌فته‌ى 24ى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان حه‌فت یارى گرنگ و چاره‌نوسازئه‌نجام بدرێت.
سبه‌ى پێنج شه‌مه‌ یاریگاكانى كوردستان به‌ قۆناغێكى سه‌خت تێپه‌ر ده‌بن ،چونكه‌ حه‌فت یارى گرنگ به‌رێوه‌ ده‌چن ،یانه‌ى هه‌ندرێنى پێشه‌نگى یانه‌كان ده‌بێـته‌ میوانى یانه‌ى پێرس له‌ شارى دهۆك،بۆیه‌ سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه‌دا یانه‌ى هه‌ندرێن له‌ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ نازناوه‌كه‌ هه‌نگاو ده‌نێت،یانه‌ى دهۆكیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ هه‌وڵى له‌ یارییه‌كى به‌هێزدا رووبه‌رووى یانه‌ى ئارارات ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ سه‌ركه‌وتن بۆیانه‌ى دهۆك له‌ مه‌ترسى دابه‌زین رِزگاریان ده‌كات.یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێریش ده‌چێته‌ شارى زاخۆ رووبه‌رووى یانه‌ى زاخۆ ده‌بێـته‌وه‌ ،له‌م یاریشدا یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ پێویستى به‌سه‌ركه‌وتنه‌ بۆئه‌وه‌ى خۆى له‌ پێشه‌نگى یانه‌كان نزیكبكاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش خشته‌ى یارییه‌كانى تره‌.
سه‌وره‌-نه‌ورۆز
هه‌ولێر-كه‌ركوك
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى-سلێمانى
سیروانى نوىَ-بروسك
ریزبه‌ندى یانه‌كان
1-هه‌ندرێن44
2- پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر43خاڵ
3-هه‌ولێر40
4-ئارارات 39
5- پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى39
Top