له خولى بژارده‌ى عێراقى سبه‌ى هه‌ولێر میواندار سناعه ده‌كات
بریاره سبه‌ى پێنج شه‌مه له‌سه‌ر یاریگاى خۆى یانه‌ى هه‌ولێر له یارییه‌كى به‌هێزدا میواندارى یانه‌ى سناعه‌ى شارى به‌غدا ده‌كات.
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى عێراقى بریاره سبه‌ى پێنج شه‌مه له یارییه‌كى به‌هێزدا هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و سناعه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان رِووبهرووى یه‌كترى ببنه‌وه ،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر له هه‌وڵى سه‌ركه‌وتنن بۆئه‌وه‌ى بتوانن به ته‌نیا پێشه‌نگى یانه‌كان بپارێزن ،كه ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ى38خاڵ له پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كانن ویانه‌ى سناعه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندیش به كۆكردنه‌وه‌ى 35خاڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن .بۆئه‌وه‌ى پێشه‌نگى یانه‌كان له هه‌ولێر وه‌ربگرن .له باره‌ى ئه‌م یارییه‌ش عومهرمهجید یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى ههولێرئهوهى راگه‌یاند ئێمه بۆئه‌و یارییه ئاماده‌كارى باشمان كردوه ،بۆئه‌وه‌ى بتوانین سىَ خاڵى یارییه‌كه بۆبهرچهوهندى ئێمه به كۆتایى بێت ،چونكه ئێمه له پێشه‌نگى یانهكانین و دوویارى دواخراویشمان ماوه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاڵ كۆكردنه‌وه بۆئێمه ماناى پارستنى پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كانه ،بۆیه هیچ كێشه وگرفتێكمان نیه ،بۆئه‌و یارییه له گشت روویه‌ك ئاماده‌ین بۆئه‌وه‌ى سىَ خاڵى یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنین .رِاهێنهرى یانه‌كه‌شمان پلاَنى باشى هه‌یه بۆگشت یارییه‌كان.یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر6ى ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.