پویۆل و ئه‌دریانۆ به‌ژدارى یاری كۆتایی جامى ئیسپانیا ده‌كه‌ن
هه‌ردو به‌رگریكارى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه "كارلۆس پویۆل" و "ئه‌دریانۆ" له‌پێكانه‌كه‌یان چاك بونه‌ته‌وه و له‌یاری داهاتوى یانه‌كه‌یان به‌ژدارى ده‌كه‌ن.
پویۆل له‌یاری یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر یانه‌ى رِیاڵ مه‌درید به‌هۆى پێكانه‌وه یاریگاى جێهێشت به‌ڵام یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بڵاوى كرده‌وه پێكانه‌كه‌ى سوكه و ده‌توانێت له‌یاری كۆتایی جامى شاى ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ى رِیاڵ مه‌درید یاری بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌دریانۆ پێكانه‌كه‌ى سوكه و ده‌توانێت له‌یاری داهاتو به‌هه‌مان شێوه‌ى پویۆل یاری بكات.