خولى بژارده‌ى عێراقى، زاخۆ تووشى دۆرِان بوو

خولى بژارده‌ى عێراقى، زاخۆ تووشى دۆرِان بوو
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى عێراقى یانه‌ى زاخۆ سىَ خاڵى گرنگى له‌ده‌ستدا.
له‌شارى ه‌غدا به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ هانده‌رانى وه‌رزشى هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ و سناعه‌ له‌یارییه‌كى ئاست به‌رزدا به‌یه‌ك گه‌یشتن،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى زاخۆ چه‌ندین هه‌وڵیاندا بۆئه‌وه‌ى بتوانن سىَ خاڵى یارییه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن وتیپه‌كه‌شه‌یان له‌ ریزبه‌ندى دووه‌مى یانه‌كان بهێلینه‌وه‌به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سود بوو ،یانه‌ى سناعه‌ له‌ خوله‌كى 77ى یارییه‌كه‌ له‌رێگاى هێرشێكى پێچه‌وانه‌ توانى تاكه‌گۆلى خۆیان تۆماربكه‌ن ،گۆله‌كه‌ش به‌هه‌له‌ عه‌لا حسێن له‌ خۆیانى تۆماركردو یانه‌ى سناعه‌ كۆى خله‌كانى به‌رزكرده‌وه‌ بۆ35خاڵ.
Top