خولى بژارده‌ى عێراقى هه‌ولێر مووشه‌ك بارانى دیاله‌ى كرد
له میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد.
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى تۆپى پىَ بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له هانده‌رانى وه‌رزشى میواندارى یانه‌ى یالهى كرد .له‌گه‌ل فیكه‌ى ناوبژیوانى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر به ئومێدى وه‌رگرتنى لوتكه‌ى یانه‌كانى وپارێزگارى كردن لىَ به هێرشكردن ده‌ستیان به یارى كرد‌و له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر چوارگۆڵیان له رێگاى یاریزانان (مه‌هدى كه‌ریم وههلگوردمهلا ولوئهى سه‌لاح 2گۆل)تۆماریان كرد،ئه‌م گێمه به ئه‌نجامه كۆتایى هات.له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه سهرِهراى ئه‌وه‌ى یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر فشارى زۆریان خسته سه‌ر گۆلى تیپى میوان بهلاَم ئه‌نجامى یارییه‌كه هه‌روه‌كو خۆى مایه‌وه هیچ گۆرانكارییه‌كى به‌سه‌ر نه‌هات ،یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى هه‌ولێر به ئه‌نجامى (4-0)گۆڵ كۆتایى هات .یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌رووى ریزبه‌ندى یانه‌كان كۆى خاله‌كانى كرده 38خاڵ.