یه‌كه‌مین فیستڤاڵی وه‌رزشی سالاَنهى قوتابخانه‌كانی سنوورى په‌روه‌رده‌ى رواندز بهرِێوهچوو
له‌ژێر چاودێرى سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سنوورى په‌روه‌رده‌ى رواندز یه‌كه‌مین فیستڤاڵی سالاَنهى قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانى سنوورى په‌روه‌رده‌كه سه‌ركه‌وتووانه بهرِێوهچوو..
به‌چاودێرى سه‌فین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و به‌ئاماده‌بوونی سیروان سیرینی قائیمقامی رواندزو چه‌ندین به‌رپرسی حكومی و حیزبی له سنوورى قه‌زای رواندز، لهیاریگهى گه‌رده‌گه‌رد یه‌كه‌مین فیستڤاڵی په‌روه‌رده‌ى شاری رواندز بهرِێوهچوو..
سه‌ره‌تای فیسڤاڵهكه به مارشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ى ره‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد پاشان قائیمقامی قه‌زای رواندز رێگه‌ى به‌كردنه‌وه‌ى فیستڤاڵهكهداو ئالاَى كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زیرى په‌روه‌رده به‌رزكرایه‌وه پاشان تیپی قوتابخانه به‌شداربووه‌كان سوێندی وه‌رزشیان خوارد.. ئینجا رێرِۆیشتنی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان ده‌ستی پێكردو یاریه‌كانی گۆرِهپان و مه‌یدان له یارییه‌كانى راكردنی ماوه جیاجیا‌و به‌ربه‌ست و هاوێشتنى رم و خۆههڵدانى به‌رز و یه‌ك باز و هاوێشتنى قورسایی و ساپ و سێ باز و راكردنی پۆسته‌و چه‌ند یارییه‌كی تر بهرِێوهچوون و له كۆتاییشدا یاریزان و قوتابخانه براوه‌كان خهلاَت كران..
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره دواى كردنه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌ى رواندز فیستڤاڵێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانى سنووره‌كه به‌به‌شدارى قوتابخانه بنهرِهتی و ئاماده‌ییه‌كان و باخچه‌كانى ساویان بهرِێوهبچێت..