خولى بژارده‌ى عێراقى، زاخۆ له دیاله‌ى برده‌وه خۆى له‌هه‌ولێر نزیك كرده‌وه
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى تۆپى پىَ بژارده‌ى یانه‌كانى زاخۆ له دیاله‌ى برده‌وه.
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى تۆپى پىَ یانه بژارده‌كانى عێراقى له كۆمه‌له‌ى باكور یانه‌ى دیاله میواندارى یانه‌ىَ زاخۆى كرد،له یارییه‌كى ئاست به‌رزدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و چه‌ندین هێرشیان برده سه‌رگۆڵى یه‌كترى به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى گۆڵ ،له‌م ناوه‌شدایاریزانانى یانه‌ى زاخۆ ده‌ست پێشخه‌ریان كرد‌و له رێگاى یاریزان ئه‌حمه‌د ئیبراهیم گۆڵى یه‌كه‌میان تۆماركرد،له دواى ئه‌م گۆله‌ش سه‌رِه‌راى ئه‌وه‌ى یانه‌ى دیاله چه‌ند هێرشیكیان برده‌سه‌ر گۆڵى تیپى زاخۆ به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوود بوو یارییه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى زاخۆ كۆتایى هات ،یانه‌ى زاخۆش كۆى خاله‌كانى بۆ35خاڵ به‌رزكرده‌وه هاته پله‌ى دووه‌م به‌جیاوازى گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر له‌پله‌ى دووه‌م دێت.