له‌ جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا، هه‌ولێرئه‌مجاره‌ش هه‌لێكى ئاسانى له‌ده‌ستدا

له‌ جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا، هه‌ولێرئه‌مجاره‌ش هه‌لێكى ئاسانى له‌ده‌ستدا
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى دووخاڵى گرنگى له‌ده‌ستدا.
له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هد فره‌نسۆ هه‌ریرى له‌ پایته‌ختى كوردستان كورِانى هۆلاكۆ به‌زین رووبه‌وورى یاریزانانى یانه‌ى عروبه‌ى ولاتى عومان بوونه‌وه‌ له‌سىَ یه‌م گه‌رِى یارییه‌كانى جامى ئاسیا له‌م یاریشدا كورانى یانه‌ى هه‌ولێر به‌ درێژایى یارییه‌كه‌ نه‌یان توانى تاكه‌ گۆلێك تۆماربكه‌ن ،هه‌ر چه‌نده‌ یارییه‌كه‌ له‌ كه‌شێى باراناوى و خۆلاى دا گوزه‌رى كرد،به‌لاَم یاریزانانى هه‌ولێر چه‌ندین هێرشیان برده‌سه‌رگۆڵى تیپى میوان سه‌ر ئه‌نجام هه‌ردوو یانه‌ به‌بىَ گۆڵ یه‌كسان بوون هه‌ردوو یانه‌ش كۆى خاڵه‌كانیان كرده‌ پێنج خاڵ.
Top