له‌ جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا، دهۆكیه‌كان خالێكیان له‌ عه‌باسیه‌كان وه‌رگرت

له‌ جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا، دهۆكیه‌كان خالێكیان له‌ عه‌باسیه‌كان وه‌رگرت
گولاَن:كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا یانه‌ى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى جه‌یش به‌یه‌كسان بوون گه‌رِایه‌وه‌ كوردستان.
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌ كانى ئاسیا ،یانه‌ى دهۆك بووه‌ میوانى یانه‌ى جه‌یشى سورى له‌سه‌ر یاریگاى عه‌باسى له‌ دیمه‌شقى پایته‌خت رووبه‌رووى خاوه‌ن یاریگا بووه‌ ،له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوولاَ ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كردو چه‌ندین هێرشى یه‌ك له‌دواى یه‌كیان برده‌ سه‌ر گۆڵى یه‌كتر له‌ ئه‌نجامى كۆتایشدا هه‌ردوو یانه‌ به‌بىَ گۆڵ یه‌كسان بوون ،یانه‌ى دهۆك كۆى خاڵه‌كانى بۆ7خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ له‌ پێشه‌نگى یانه‌كانى گروپه‌كه‌ى مایه‌وه‌ .
Top