میلان ده‌یه‌وێت ئیبراهیمۆڤیچ بگێرِێته‌وه بۆ به‌رشه‌لۆنه
یانه‌ى ئه‌ى سی میلانى ئیتاڵى نیگه‌رانى خۆی نیشاندا له دابه‌زینى ئاستى یاریزانى یانه‌كه‌ى زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچى سویدی.
ئیبراهیمۆڤیچ له دوو مانگ و نیوى رِابردودا ته‌نها یه‌ك گۆڵى تۆماركردوه ئه‌ویش له‌رِێگه‌ى لێدانى سزا ، ئه‌مه جگه له هه‌ڵسوكه‌وته ناوه‌رزشیه‌كانى كه‌له‌ماوه‌ى رِابردودا به‌هۆى هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیه‌وه بۆ دوو جار به سێ یاری رِاگرتن سزا درا.
له‌سه‌ره‌تاى وه‌رزى رِابردودا ئیبراهیمۆڤیچ له‌یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه رِوى كرده یانه‌ى ئه‌ى سی میلانى ئیتاڵی.