له‌ خولى تۆپى ده‌ستى كوردستان، هه‌ولێرو سلێمانى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

له‌ خولى تۆپى ده‌ستى كوردستان، هه‌ولێرو سلێمانى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان ،هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو سلێمانى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان ،له‌ قۆناغى یه‌كه‌مى خوله‌كه‌ چه‌ند یارییه‌كى گرنو به‌هێز ئه‌نجامدرا،یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى رووبه‌رووى یانه‌ى كه‌یوانى شارى كه‌ركوك بووه‌ له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى(28-24)گۆڵ برده‌وه‌ ،له‌ شارى كه‌ركوكیش هه‌ردوو یانه‌ى سلێمانى وسۆلاڤى نوىَ به‌یه‌ك گه‌یشتن ،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى سلێمانى درێژه‌یان به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانیان داو توانیان یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (32-26)گۆڵ برده‌وه‌ .
Top