بایه‌رمیونخ رِاهێنه‌ره‌كه‌ى له‌كارلادا

بایه‌رمیونخ رِاهێنه‌ره‌كه‌ى له‌كارلادا
گوڵان/س.م

یانه‌ى بایه‌رمیونخى ئه‌ڵمانى به‌فه‌رمى رِاهێنه‌رى یانه‌كه‌ى "ڤان گال"ـى له‌پۆسته‌كه‌ى دورخسته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى.

به‌پێى بۆندى نێوان یانه‌ باڤاریه‌كه‌ و رِاهێنه‌ره‌كه‌ى، له‌كۆتایی وه‌رزدا ڤان گال ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ى ده‌بو به‌ڵام به‌هۆى خراپی ئه‌نجامه‌كانى یانه‌ى بایه‌رمیونخ به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌رِوان نه‌كراو ده‌ستبه‌رداری بو.
یانه‌ى بایه‌رمیونخ له‌وه‌رزى ئه‌مساڵدا ئاستێكى خراپ پێشكه‌ش ده‌كات و له‌ هه‌ردو جامى ئه‌ڵمانیا و خولى یانه‌پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ماڵئاوایی كرد و له‌خولى ئه‌ڵمانیش له‌رِیزبه‌ندى چواره‌مى خوله‌كه‌ دێت به‌جیاوازى 14 خاڵ له‌گه‌ڵ رِیزبه‌ندى خوله‌كه‌دا.
Top